مرۆڤ ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی ده‌ر ده‌که‌وێت و تاوێری رۆژگار بۆ شوێنی نادیار فه‌رێی ئه‌دات و کۆتری ئاواتی بۆ جێگای نادیار هه‌ڵ ئه‌فرێت و پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگاکانی تر له ئاست کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیدا ده‌بینێت ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت خۆزگای ئاوه‌دانی وه‌ڵاتی خۆی لا ده‌رووست ده‌بێت .دیاره زۆر هۆکاری ده‌ره‌کی له گه‌ڵ هۆکاری ناوخۆیی له ئاست دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا به‌شداره .
ئه‌منیش له ئاست خۆمه‌وه ئاواتی ئاوه‌دانی وه‌ڵاتی خۆمم لا ده‌رووست بووه و ئه‌گه‌ر هیچیشم له ده‌ست نه‌هاتووه به‌ڵام ئاواتی نه‌دیتنی ئه‌م دواکه‌وتویه‌م خواستووه . جاری واش بووه وه‌شه‌م له پاڵ وه‌شه داناوه و ناوی شێعرم له سه‌ر داناوه گه‌رچی کاڵ و که‌رچی پێوه دیار بووه . یه‌ک له‌وانه پێشکه‌شی ئێوه‌ی ئازیز ده‌که‌م و ئاواتی له ناوبردن و سه‌رینه‌وه‌ی ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمم هه‌یه .
هه‌ڵبه‌ت پرۆسه‌ی پێشکه‌وتوویی ، قۆڵ هه‌ڵماڵینی گشتی خۆی ده‌وێت و ته‌نها به خۆزگه به‌رهه‌م نایه‌ت.
ئه‌سیری چاوانتم
له ناو چاوانی ره‌شتم
که وا به‌رژۆڵه‌کانت
بۆته په‌رژینم
خۆزگه به فرمێسکه‌کانت
بم شۆیه‌وه له چاوه‌کانت
تاران – گه‌لاوێژی 1378